لە رانییە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ دەستیپێکردەوە
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٤ ی کانوونی یەکەم لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام، خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین لەبەردەم زانکۆکەیاندا گردبوونەوەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین چەندان دروشمیان بەرزکردۆتەوە، لەوانە " کۆڵنادەین و واز ناهێنین، تا مافمان بە دەستدەهێنین"، " حکومەتی بنەماڵە کوانێ پارەی دەرماڵە"و، چەندان دروشمی تریان بەرزکردۆتەوە.
خوێندکاران ئێستا هاتوونەتە سەر شەقامی سەرەکی رانیە - چوارقورنە و سایتێکی شەقامەکەیان گرتووە.
دوای پێنج رۆژ خۆپیشاندان و راگرتنی یەک هەفتەی دەوامی زانکۆکی راپەڕین، ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی دەوامدا خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە.
AM:10:41:04/12/2021