بەرپرسێکی یەکێتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە میدیا جیهانییەکان گرنگی بە سروشتی کوردستان و گیاندارە کێویەکانی دەدەن و راپۆرتی لەسەر دەکەن، بەڵام کوڕی هەندێک بەرپرس شەوانە دەمێننەوە بۆ چێژوەرگرتن دەیان کوژن.
جەلالی شێخ کەریم بریکاری پێشووی وەزیری ناوخۆ و کادیری دیاری یەکێتی بەحکومی پۆستە کۆنەکەی زانیاری هەیە لەسەر ئەوانەی راوی نایاسایی دەکەن لە کوردستان بەبێ ناوهێنانی کەسیان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی تیمێکی کەناڵی BBC نووسیوویەتی " هه‌ندێ جار لێپرسراوه ده‌سه‌ڵات دار و مناڵه‌كانیان ئه‌چنه ئه‌و كێوانه شه‌وان ئه‌مێننه‌وه بۆ راوكردنیان و له‌ناو بردنیان ته‌نها بۆ سازدانی كاتێكی خۆش و چێژبه‌خش بۆ خۆیان ، ئه‌و سامانه نهتهوایاتیهی كوردوستان قڕ ئه‌كه‌ن".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی بەناونیشانی " بهراوردكاریهك بۆههلوێسته مرۆڤایه‌تیه‌كان" نووسیوویەتی " كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بی بی سی، بەریتانی تیمێكی تایبه‌ت و پرۆفێشناڵیان هاتونه‌ته كوردوستان بۆ به‌دواچون ودروستكردنی ڕاپۆرتێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژینگه‌و ئاژه‌ڵی كێوی وبالنده ده‌گمه‌نه‌كانی چیاكانی سه‌گرمه {قۆپی قه‌ره‌داخ } وبهمۆ و زمناكۆ، هه‌زاران میل رێگایان بڕیوه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره چه‌ند رۆژێكیان پێده‌چێت، شه‌وانه هه‌ر له‌سه‌ر چیاكان ماونه‌ته‌وه، به‌كامیرای تایبه‌تی و به‌كار هێنانی دوربین و درۆن و جۆره‌ها هۆكاری پێشكه‌وتوی مۆدرێن ئه‌یانه‌وێت بزانن ئه‌و گیان له‌به‌رانه جۆره‌كانیان چیه وپێویستی هۆكاری گه‌شه‌كردن وهه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچونیان چیه و چی ئه‌كرێت بۆ به‌رده‌وامی ومانه‌وه‌یان له‌م ناوچانه‌ی كوردوستان".
جەلالی شێخ کەریم دەشڵێت "سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه خه‌رجی وپێویستیه‌كانی ئەو ڕاوچیانە كه ئه‌یبه‌ن بۆ ئهوگهشت و راوه زۆر له‌وه زیاتره كه له كوشتنی كهڵهكێویهك، یان دوان ده‌ستیان ئه‌كه‌وێت، هه‌ر بۆ خۆشی خۆیان خه‌ریكه باڵنده‌و ئاژهلهكانمان لهناوهبهن، بۆیه هه‌ر لێره‌وه داوا له هه‌مو هاوڵاتیانی سنوره‌كانی ئه‌و ناوچانه ئه‌كه‌م كه ئه‌و جۆره گیانله‌به‌ره كێویانه‌ی تێدایه رێگه‌نه‌ده‌ن كه‌س له سنوره‌كانیاندا راویان بكات، ئه‌گه‌ر دهسهلاتیشیان نه‌بو به ته‌له‌فۆن ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كانی خۆیانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه . وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی".