سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ جاری دووەم داوای له
هاوڵاتییان كرد روو لە بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین بکەن و ڤاكسین وه‌ربگرن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم لە ماڵپەڕی
کۆمەڵایەتی تویته‌ر دەڵێت "هانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌م، ڤاكسین وه‌ربگرن و
خۆیان و ئازیزانیان له مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن."
وتیشی "نزیكه‌ی
٢٠٠ ناوەندی وه‌رگرتنی ڤاكسین به‌رده‌ستن و له رێگەی لینکی تایبه‌ت به خۆتۆماركردنهوه،
دەتوانن ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین تۆمار بكه‌ن".