کەرکوک.. فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق مۆڵگەیەكی داعشیان بۆردومانكرد

ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی عێراق مۆڵگەیەکی گەورەی چەكدارانی داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك بۆردوومانکرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆردومانی (وادی شای)یان لە سنووری شاری كەركووك كرد.

ئەوەشی خستەڕوو، حەشارگەیەكی گەورەی داعش كراوەتە ئامانج، كە چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی تێدابووە.

ماوەی چەند رۆژێکە چەکدارانی داعش لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان جموجۆڵیان دەستپێکردۆتەوە و چەند جارێک پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی گوندنشینی ناوچەكەیان داوە. 


PM:09:06:06/12/2021