گۆرانیبێژی لاوی ناسراو، دینە کە بۆتە بابەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جوانی و چالاکیەکەی سەرنجی هەموو لایەکی بەلای خۆیدا راکێشاوە، لە نوێترین دەرکەوتنی سەمایەکی فارسی دەکات.
دینە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی ئەو ئاهەنگەی بڵاوکردۆتەوە کە بەدەم گۆرانییەوە سەمای فارسی دەکات و سەرنجی فانەکانی رادەکێشێت.
دینە، لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکێکە لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە هونەرمەند و ئاوازدانەری کوردستان ھەڵکەوت زاھیر، کاری ھونەری بۆ دەکات، کە خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە. ساڵی پاریش ئەو هونەرمەندە چووە ژیانی هاوسەریەوە.