ئاسیاشى سلێمانى ناسنامەى بکوژانى نەقیبەکەی ئاشکرا کرد
داواکارییەکی گرنگیش لە هاوڵاتییان دەکات

لە ئاگادارییەکدا ئاسیاشى سلێمانى ناسنامەى بکوژانى نەقیبەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان ئاشکرا کرد و داوای هاوکاریش لە هاوڵاتییان دەکات بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتبارانی سەرەکی ڕووداوەکە. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان و هاونیشتمانیان داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەر زانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری  هەڵهاتوو  (یوسف پشتیوان علی) و (پشتیوان علی مستەفا) و ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە (3638-سلێمانی) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی مادەی (406) لە یاسای سزادان و تۆمەتبارن بە شەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی. 

ئاماژە بەوەشکراوە" دڵنیاتان دەکەینەوە ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە لە گەڵ رێزدا".

داواش دەکات، لە کاتی بوونی هەر زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی  لای خوارەوە:

⁃ (106)

⁃ (3231475)

⁃ پەیوەندی لە دەرەوەی وڵات (009647700850606)


PM:02:57:07/12/2021