فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شەنگال کردە ئامانج

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا، لە شارەدێی خانەسۆر-ی سەر بە شارۆچکەی شەنگال ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لە تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە لە کۆمەڵگەی خانەسۆری قەزای شنگال سەر پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سووتا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا منداڵیش هەبووە. 

شاری شەنگال شارێکی کوردیە و دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە  سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە، شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).

مێژووی شاری شەنگال دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ، ئەم شارە بەهۆی پێگەی گرنگی بەدریژایی مێژوو جێگای ناکۆکی هێزەکانی ناوچەکە بووە چەندین جار ڕووبەڕوی ڕوخان و خاپورکردن بۆتەوە.


PM:03:07:07/12/2021