مهسعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پهیامێكی سهرهخۆشی ئاراستهی كهسوكاری
قوربانیانی تهقینهوهكهی شاری بهسرهی باشووری عێراق كرد و بە تووندی سەرکۆنەی رووداوەکەی کرد.
دهقی پهیامهكهی بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ 7ـی کانوونی یەکەمی
2021، لە ئاکامی ھێڕشێکی تیرۆرستی لە شاری بەسرا، ژمارەیەک ھاووڵاتی شەھید و برینداربوون،
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو ھێڕشە تیرۆرستیە دەکەم، سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەسوکاری
قوربانیانی ئەو روداوە دڵتەزێنە دەکەم، ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم،
لە خودای مەزن داواکارم قوربانیانی روداوەکە بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و
ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکانیان ببەخشێت.
مسعود بارزانی
7ـی کانوونی یەکەمی 2021