قوباد تاڵەبانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، "حەلبوسی
هاوکارێکی باشیان بووە بۆ بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێم".
ئەمشەو سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، قوباد تاڵەبانی لە
بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند "لەگەڵ محەمەد حەلبوسی باسمان لە گرنگی داڕشتنی سیاسەتێکی
حکومڕانی گونجاو لە عێراق کردەوە، بەجۆرێک کە هەموو پێکهاتەکان بەشداربن لە
بڕیاردان و تیایدا بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگیرێت و چاکسازی راستەقینە
ئەنجامبدرێت"
هەر لە بڵاو کراوەکەدا ئەوەشی وتوە "من و حەلبوسی پەیوەندییەکی پتەومان هەیە و
كاتی گفتوگۆكانی بودجە بۆ بەدەستھێنانی شایستە داراییەكانی ھەرێم،
ھاوكارێكی باشمان بوو، ئەمڕۆش ھاوڕابووین لەسەر گرنگی یەكڕیزی نێوان پێكھاتەكان
و ھەماھەنگی زیاتر لەپێناو زاڵبوون بەسەر گرفتەكان و خزمەتكردنی باشتری گەلانی
عێراق".