هەشت رۆژ بەسەر هێرشی ستراتیژی چەکدارانی داعش بۆ سەر کۆبانی تێدەپەڕێت، تا ئێستا یەکینەکانی پاراستنی گەل لەسەنگەری بەرگریکردندان و دوێنێ لەلایەکی ترەوە پەلاماری گوندی جەزعەی سەر بە کانتۆنی جەزیرەیان دا.
بەپێی هەواڵێ میدیاکانی نزیک پارتی کرێکارانی کوردستان دوێنێ ١١ ی تەموز داعش بە ٢٥٠ چەکدار و ٣٥ ئۆتۆمبیلەوە هێرشیان کردۆتە سەر جەزعەی سەر بەشارۆچکەی تەلکۆچەر، تا ئێستا شەڕ بەردوامەو یەکینەکانی پاراستنی گەل بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.
هه‌روه‌ها چەکدارانی داعش له شارۆچکه‌ی تل حه‌میسه‌وه شارۆچکه‌ی تل مه‌عروف تۆپباران ده‌که‌ن، شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل(YPG) هش سەنگەرەکانی داعش تۆپباران دەکەن .
هاوکات له گوندی باگهرا گروپه چه‌کدارانی داعش که‌وتنه بۆسه‌ی شه‌ڕڤانانی YPG و له ئه‌نجامدا (8) چەکدار کوژران و ژماره‌یه‌کیش بریندار بوون .