مستەفا کازمی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە هەولێر

‌دیمەنێکی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی
کەمێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە شاری هەولێر و لە ئێستاشدا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە وه‌زیری به‌رگری عیراق و شاندێكی سه‌ربازی یاوه‌ری دەکەن لە كۆبوونەوەدان.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی عێراق بەگشتی و هێرشەکانی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچە جێناکۆکەکان و تەقینەوەکەی دوێنێی بەسڕە تاوتوێ دەکرێت. 

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، پێشهاتە تەناهییەكان و ئۆپراسیۆنی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ سەر چەکدارانی داعش تەوەرێکی تری سەرەکی کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی دەبێت. 


AM:09:57:08/12/2021