سبەینێ نەوتی سپی لە شارەدێی خورماڵ دابەشدەکرێت

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە شارۆچکەیەکی تری سنورەكە دەكرێت".

لیژنەی سوتەمەنی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هاوڵاتییانی شارەدێی خورماڵ ئاگادار دەكەینەوە كە سبەینێ‌ پێنجشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ نەوت دابەشدەكرێت.

لەماوەی ڕابردوودا وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئەمساڵ پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما بۆ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تائێستا دابەشکردنی نەوت بەشێوەیەکی سست بەڕێوە دەچێت.


PM:01:45:08/12/2021