پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاوڵاتیانی شارەکە لەبارەی گۆڕانکاری کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ١٢ی کانوونی یەکەم تاکو ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تا (٦:٠٠)ی ئێوارەیە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.