چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ هێرشیانکردە سەر سوپای عیراق

ئەمشەو چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ هێرشیانکردە سەر سوپای عیراق، کە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە بەردەوام بوو. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو ژمارەیەک لە چەکدارانی داعش لە گوندی کلکە بزمارە لە رۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ هێرشیانکردەوە سەر هێزەکانی سووپای عێراق و ماوەی نیو کاتژمێر پێکدادان و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان بەردەوام بوو.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کاتی ڕووبەڕووبونەوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستادا دۆخەکە تارادەیەک ئاسایی بووەتەوە.

هێرشەکەی ئەمشەوی چەکدارانی داعش لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ چوارشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێكی باڵایی سەربازی گەیشتە شاری هەولێر و پاشان بەیاوەریكردنی هەریەک لە وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم سەردانی محیوەری مەخموری كرد و لە میانى کۆبونەوەیدا لەگەڵ فەرماندەکانى هێزى پێشمەرگ و سوپا و پۆلیس لە مەخمور ڕایگه‌یاند" لێرەوە بە رێکخراوە "تیرۆرستییەکان" دەڵێم خەیاڵ مەکەن یەک بەیەک بە شوێنتانەوەین و هیچ دەرفەتێک بونی نیە بۆ گەڕانەوەی داعش لە عێراق، چونکە هێزە ئەمنییەکانمان تواناى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌رپه‌رچى هه‌موو ئه‌وانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌".


PM:10:12:09/12/2021