تاوانی ده‌ستدرێژیكردنی
سێكسی بۆسه‌ر كوڕێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان ئاشكراکرا.
ئەمڕۆ ١٠ی کانوونی
یەکەم، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه،
لەلایەن کەسێکەوە سکاڵایەک تۆمار کراوە لە بەشی تاوانە گەورەکان، کە لە سکاڵاکە دا
هاتووە منداڵێکی کوڕی تەمەن ٦ ساڵان لەلایەن کەسێکەوە هەڵخەڵەتێندراوە و دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر ئەنجام
دراوە.
باسی لەوەش کرد کە دانیشتوی یەکێک لە ناوچەکانی شاری سەماوەیە و هەردەستبەجێ
دوای وه‌رگرتنی وته‌ی سكاڵاكاره‌كه، هێزێكی تایبه‌ت پێكهێندرا توانرا تۆمه‌تباری
سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكرێت و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیشدا، دانی به‌وه‌داناوه
كه ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌سه‌ر منداڵه‌كه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی
موسه‌ننا وتی، "دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه، له‌ئێستادا به‌پێی
ماده‌ی (٣٩٦) ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، پاش كۆتاییهاتنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش،
ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارەکە بە وه‌رگرتنی سزای یاسایی
خۆی.