پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئاریز عەبدوڵا:
ئایا ژەهرخوارکردنی سەرکردەکەی حیزبەکەت تەزووی بە گیانتا نەهێنا


دوای ئەوەی ئاریز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر وەڵامی وتەبێژی حکومەت بۆ سەرکەوت شەمس و هاوسەرەکەی هاتە دەنگ و  وتی " وەڵامەکەی حکومەت تەزوو بە گیانمدا دەهێنێت"، پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت" مەسەلەی ژەهرخواردنی سەرکردەکانی حزبەکەی و قاچاخچیەتی تەزوو بە گیانیدا ناهێنێت؟؟".
 
بەهمەن عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی نووسینێكی ئارێز عەبدوڵای ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی داوەتەوە و دەڵێ " جارێك نەبوو باسی مەسەلەی ژەهرخواردنی سەرکردەکانی حزبەکەی و قاچاخچیەتی و سەرانەوەرگرتن و تەسفیەحیسابی ناو حزبەکەی تەزوو بە گیانیدا بهێنێت."

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەسەر بڵاوکردنەوەی کڕینی خانوویەک لە ئەمەریکا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە بە ١٨ ملیۆن دۆلار، وەک میدیایەکی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، میدیای سەرۆکی حکومەت، پەرلەمانتارێکی خوولی پێشووی عێراقی تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو راپۆرتەوەیە، هەروەها هێرشی کەسێتی کردە سەر هاوسەری ئەو پەرلەمانتارە.



PM:12:07:11/12/2021