سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ: رەوشی دیموکراتی لە ھەرێم زۆر باشنیە و رەخنەمان ھەیە

لەبارەی ئازادی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئێمەش بەردەوام ڕەخنەمان هەیە و ڕەوشەكە زۆر باش نییە و لەوانەیە گۆڕانكاریەكی باشتر هەبێت". 

مونا یوحەنا سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند" ڕەوشەكە زۆر باش نییە و ئێمەش بەردەوام ڕەخنەمان هەیە کە لە ڕاپۆرتەكاندا ئاماژەی پێدەكەین، لەوانەیە لە داهاتوودا گۆڕانكاریەكی باشتر بکرێت چونكە بەدواچوونی رێكخراوە جیهانیەكان و زۆر شوێنی تر و ئێمەش وەكو دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ وا دەكات كە ڕەخنە كەمتر ببێتەوە".

لای خۆشیەوە عەلی مەحمود سەرۆکی هەڵمەتی دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان وتی" لە وڵاتی ئێمەدا لە ڕووی سیاسی و کلتوریەوە ئازادی و دیموکراسی نییە، ئازاد نین لەوەی بتوانین هەموو قسەکانی خۆمان بکەین، ڕووبەرووی کلتور و ئاین و سیاسەت دەبینەوە دەبوایە ئازادی و دیموکراسی لە خزمەتی زۆربەی خەڵک بووایە چونکە ئازادی بێ سنورە مروڤ بتوانیت تەعبیر لە هەموو هەستی خۆی بکات و ئازادانە بیروڕا و بۆچووونەکانی خۆی دەرببڕێت".

ڕوونیشیکردەوە، لە چوارچێوەی گەلێکیشدا گەلێک بتوانێت بە ئازادی خۆی مافی چاڕەنوسی خۆی دیاری بکات ئەمە ئازادیە، دیموكراتیش نییە ئەو دیموکراسیەی لە کوردستان یان لەسەر ئاستی جیهان و ئەمەریکاشهەیە چینە باڵادەست و سەرمایەدار و دەستڕویشتووەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و بەهێزی پارە ڕەوتی سیاسی دەگۆڕن. 


PM:01:56:11/12/2021