ئەندامی لیژنەی وزه
وسامانە سروشییهكان و پیشهسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان، باسی لەوەکرد، پێش ئەوەی
پێوەری زیرەک بۆ هاوڵاتیان ببەسترێت کارەبای نیشتیمانی باشتر بوو.
شێرکۆ جەودەت ئەندامی
لیژنەی وزه وسامانە سروشییهكان و پیشهسازی و بازرگانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند،
"کارەبای هەرێم دەبوو بەهۆی پێوەری زیرەکەوە باشتر ببوایە و کۆنتڕۆڵی زیاتری
پێبکرایە، بەڵام بەداخەوە کەمێک کۆنتڕۆڵی پێکراوە.
ئاشکراشیکرد، بەهۆی
دابین نەکردنی سووتەمەنی لەلایەن حکومەتەوە بۆ وێستەگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و
چەند هۆیەکی دیکە، کارەبای نیشتیمانی کەمبووەتەوە یان دەفرۆشرێتەوە بە شارەکانی دیکەی
عێراق.
باسی لەوەشکرد، پێویستە
حکومەتی هەرێم سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دابینبکات و
کارەبای بەفیڕۆچوو کەمبکاتەوە، چونکە لەئێستادا کارەبای بەفیڕۆچوو زیاترە لە سەدا
٣٤ی کارەبای بەرهەمهاتوو.
ئەوەشی خستەڕوو، پێوەری
زیرەک ئەگەر بەدروستی بەکاربهێنرێت شتێکی باشە، بەڵام ئەگەر بەلایەنگیری دابنرێت بەجۆرێک
بۆ هەندێک دابنرێت و بۆ هەندێکی دیکە دانەنرێت، ئەوە ئامانجی خۆی ناپێکێت.
ئەمە لەکاتێک دایە بە
مەبەستی باشتر کردنی بارو دۆخی کارەباو زیاد کردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا،
پێوەری زیرەک بۆ بەشێکی زۆر لە گەڕەک و شارەکانی هەرێم بەسترا، بەڵام ئێستا پێدانی
کارەبا لەساڵانی پێشوو زیاتر کەمی کردووە لەبری ئەوەی زیاد بکات.