بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ له میانه‌ی پێشوازیكردنی له رێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتی" ده‌مانه‌وێت وه‌ك نوێنه‌رانی كوردستان به یه‌ك تیم بچینه به‌غداد".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له برێت مه‌كگۆرك، رێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و ماتی‌و تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ، كۆنسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی ھه‌مه‌لایه‌نه له‌باره‌ی پرسه چاره‌نوسازه‌كان، پێشھاته سیاسی و ئه‌منی و ئابورییه‌كان، عێراقی دوای ھه‌ڵبژاردن كرا، جه‌ختكرایه‌وه له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی كێشه‌كان و په‌نابردن بۆ دیالۆك و زمانی گفتوگۆ كرایه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دوپاتكرده‌وه به تایبه‌ت له پرسی به‌رده‌وامیدان به راوێژ و ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمه‌رگه له روی مه‌شق و پێشخستنی توانا لۆجستی و سه‌ربازییه‌كان له‌پێناو ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و ئارامی و ئاسایشی زیاتر له ناوچه‌كه.
سه‌باره‌ت به قۆناغی دوای ھه‌ڵبژاردن و حكومه‌تی داھاتوی عێراق له دیداره‌كه‌دا بیروبۆچون ئاڵوگۆڕكرا و جه‌خت له ده‌ستپێكردنی ھه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار و كارا و چالاك كرایه‌وه كه له‌ئاست ھه‌ستیاری ھهلومهرجهكه و خواست و پێویستی ھه‌موو نه‌ته‌وه و پێكھاته‌كانی عێراق بێت و ھاوسه‌نگی سیاسی تێدا بپارێزرێت، هاوکات بافڵ تاڵه‌بانی به گرنگییه‌وه ئاماژه‌ی به ھه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بۆئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كوردستان به‌یه‌ك تیم بچنه به‌غدا و دیدگای رونی یه‌كێتی ئاشكراكرد، كه په‌رۆشی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی پێكه‌وه‌یی و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و وتی" ده‌مانه‌وێت وه‌ك نوێنه‌رانی كوردستان به یه‌ك تیم بچینه به‌غدا و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور گفتوگۆ بكه‌ین و پارێزگاری له مافه نه‌ته‌وه‌یی و یاساییه‌كانمان بكه‌ین كه سه‌رخستنی ئه‌م نیه‌ته زامنی عێراقێكی به‌ھێز و ھه‌رێمێكی پارێزراو ده‌بێت".