پیاوێک کە مناڵەکەی خۆی فرۆشتووە بە ١٠ ساڵ حوکمدرا

دادگای تاوانی رەسافە لە بەغدا حوکمی زیندانی ١٠ ساڵی بەسەر باوکێدا سەپاند کە مناڵە کوڕەکەی کە سێ ساڵ بووە فرۆشتووە بە ٣٠ هەزار دۆلار.

راگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری باڵا بڵاویکردەوە" ئەو توانبارە پەیوەندی بە هاوڕێیەکیەوە کردووە پێشنیاری فرۆشتنی کورە سێ ساڵەکەی کردووە بە ٣٠ هەزار دۆلار و تا ئەو هاورێیەی بیکات بە کوڕی خۆی".

پێشتر دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە تیمێکی لە بەرێوەبەرایەتی دادگای تایبەتمەند پێکهێناوەو باوکەکەیان دەستگیرکردووە.  

ئەو زیندانیکردنی ١٠ ساڵەیە بەپێی یاسای بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دراوە کە لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە.

ئەم رووداوە یەکێکە لە ردووداوانەی کە ماوەیەکە لە عێراق بەدیدەکرێت، کە لە هەندێکیاندا حاڵەتی ئابوری پاڵنەری ئەو تاوانەیە. 




PM:07:34:13/12/2021