قوباد تاڵەبانی: ڕێگەنادرێت چیتر ژنان بێ ناو بەخاک بسپێردرێن

 

 جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە رێگەنادرێت هیچ ژنێک بەبێ ناو بەخاک بسپێردرێت.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم، ئاشتی عەبدوڵا، بەرپرسی بەشی جێندەر لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەکرد، قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە تەرمی ئەو ژنەی دوێنێ ١٣ی کانوونی یەکەم، لەسلێمانی لە نزیک گەرەکی بەکرەجۆ دۆزرایەوە، بەهیچ شێوەیەک بەبێ ناونیشان نەنێژرێت.

 

قوباد تاڵەبانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناو ناسنامەی ئەوژنە و لەهەمان کاتدا بکوژانی بدۆزرێنەوە.  

 

هەروەها قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە چیتر ڕێگەنادرێت هیچ ژنێک بەبێ ناو بەخاک بسپێردرێت.


 



AM:11:45:14/12/2021