لە عێراق ژمارەی مردن بە كۆرۆنا گەیشتە (٢٤) هەزار کەس

وەزارەتی تەندراوستی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٣) کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو (٤٧٤) حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها (١٣) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٦٩٦) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٨٨ هەزار و ٨٣٣ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و حەوت كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٥٦ هەزار و ٩٣٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:53:14/12/2021