ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کەمترین حاڵەتی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوو (٤١٠) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها (١٣) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٨٠٠) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٨٩ هەزار و ٦٦٩ كەس و لەوانە ٢٤ هەزار و ٣٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٣٠٦ كەسیان چاكبونەتەوە.