نەوەی نوێ: ئێمە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی دەکەینەوە


وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند"، لە ئێستا بەدواوە پۆستی سەرۆک کۆمار ئەوان یەکلایی دەکەنەوە و نەوەی نوێ بریار دەدات سەرۆک کۆماری داهاتوو کێ بێت". 

هیمداد شاهێن وتەبێژی نەوەی نوێ ئەمرۆ پێج شەممە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە ئێستا بەدواوە پۆستی سەرۆک کۆمار نەوەی نوێ یەکلایی دەکاتەوە و هیچ کام لە هێزە کوردییەکان بەبێ نەوەی نوێ ناتوانن ئەو پۆستە یەکلا بکەنەوە. نەوەی نوێ بریار دەدات سەرۆک کۆماری داهاتوو کێ بێت."  

وتەبێژەکەی نەوەی نوێ لێدوانەکەی تەنها باسی پۆستی سەرۆک کۆمار کردووە کە وەک نەرێتێکی سیاسی تا ئێستا پشکی کورد بووە، بەڵام وتەبێژەکە هیچی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان رانەگەیاندووە.

دوێنێ لەبەغدا یەكەم هاوپەیمانی پەرلەمانیی ئۆپۆزسیۆن لە نێوان نەوەی نوێ ٩ كورسی و بزوتنەوەی ئیمتیداد ٨ كورسی لەگەڵ كۆمەڵێك پەرلەمانتاری سەربەخۆ بەنوێنەرایەتی خۆپیشاندەرانی تشرین بەڕێوەچوو. ئەم هاوپەیمانییە لە ٢٨ كورسی پێكدێت. 



PM:07:23:16/12/2021