بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاوڵاتیانی شارەکە لەبارەی گۆڕانکاری کاتی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە. 

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی (یەک - دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەم کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دواینیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان. 


AM:12:03:17/12/2021