هاتووچۆی راپەڕین بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران: پابەندی خێرای دیاریكراوبن‌

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی ئیدارەی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە، کە پابەندی خێرای دیاریكراوبن‌ و سەرپێچی نەكەن لە كەشوهەوای باراناوی لەم جۆرەدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی‌ ئەمڕۆ هەینی‌ و سبەینێ شەممەش هەرێم كەوتووەتە ژێر نزمـە پاڵەپەستۆیەك‌ و ئەمەش بووەتە هـۆكاری هاتنی شەپـۆلێكی بەفر و باران بارین بۆ سەرجەم ناوچە جیاوازەكان. 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە" داوا دەكەین كە پابەندی خێرای دیاریكراوبن‌ و سەرپێچی نەكەن لەم كەشوهەوا باراناویەدا بۆ ئەوەی گیانی هـەمووان سەلامەت بێت". 

هاتوچۆی راپەڕین داوا لە هاوڵاتیان دەكات، لە هەر شەقام‌ و رێگا‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتووچۆ دروسـتبوو، پەیوەندی بكەن بە كۆنترۆڵی هاتوچۆی راپەڕین لە رێگـەی هێڵی گەرمی كۆنتڕۆڵی هاتوچۆ (٤١٥ ئاسیا و ١٨٨ كۆڕەك). 


PM:05:06:17/12/2021