(سپی) ناسنامەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

ئامارەکانی مردن بەهۆی لافاوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هەولێرەوە زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە (١٢) کەس، هاوکات تا ئێستاش ئامارەکە تەواو نەبووە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" تا ئێستا (١٢) کەس بەهۆی لافاوەکەی هەولێر گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش چواریان لە نەتەوەی عەرەبن و یەکێکی تریش خەڵکی تورکیایە". 

ماڵپەڕی (سپی) ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا دەکات کە بریتین لە:

- جەواهیر خالید، (١٦) ساڵ، عەرەب

- بیرهات ئەمین، کوردی ئێزدی

- مەسعود بوولدز، خەڵکی تورکیا

- ئەحمەد یاسین، (٣٥) ساڵ، عەرەب

- خەدیجە حوسێن رەسوول، (٨٠) ساڵ، کورد 

- رەمزیە کەریم، (٤٠) ساڵ، کورد

- ئامینە کەریم، (٥٣) ساڵ، کورد

- رەسووڵ جومعە، (٢٧) ساڵ، کورد 

- ئومێد مامەند (٢٣) ساڵ، کورد 

- دانەر نەبەز (١٠) مانگ، کورد

- ژن و مێردێکی عەرەب، کە ناسنامەیان نەزاندراوە


PM:06:34:17/12/2021