ئاگاداریەک لە تەندروستی سلێمانییە

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تیمە فریاگوزارییەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بەهێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢ـەوە.

سامان لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەین لە ئیستا سەرجەم تیمە فریاگوزاریەکانیمان لە حاڵەتی ئامادە باشیدان لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێک کە پێویست بەتیمی تەندروستی بکات بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بەهێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢."

شەپۆلێکی بارانبارین لە دوێنێ شەوە هەرێمی گرتۆتەوەو تا ئێستا ١٤ کەس گیانیان لە دەستداوەو بە سەدان ماڵ و ئۆتۆمبیل بەرلافاو کەوتوون.



AM:12:12:18/12/2021