سلێمانی.. دوو باندی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

ئەمڕۆ شەممە ١٨ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند " لە رۆژانی ٢ و ٩ـی کانوونی یەکەم بە فەرمانی دادوەر لە دوو چالاکیی جیاوازدا لە ناو شاری سلێمانی، دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر کە لە شەش کەس پێکهاتبوون دەستگیرکراون".

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەست بەسەر دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، حەشیش و ماریوانا گیراوە کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێندراونەتە هەرێمی کوردستان، هەروەها تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٢٥ـی یاسا راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان دەکرێت.



PM:06:54:18/12/2021