داعش لە بەغدا نزیک دەبێتەوە
چەکدارانی داعش نیوەی زیاتری شارۆچکەی زلوعیە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینیان کۆنترۆڵکردووە و بەوەیش لە شاری بەغدا نزیک بوونەوە.
بەپێی ههواڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵ كه له سەرچاوەیەک لە ھۆزەکانی پارێزگای سەڵاحەدین زانیاری بهدهست گهیشتووه، ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی رێکخراوی ئیسلامی ناسراو بە داعش ٦٠%ی شارۆچکەی زلوعیەیەیان کۆنترۆڵکردووە کە دووری ١٠٠ کم دەکەوێتە باکووری شاری بەغداوە.
ھاوکات شێخ غەزوان جبووری کە یەکێکە لە کەسایەتی و سەرۆکھۆزەکانی پارێزگای سەلاحەدین سەرەڕای راستکردنەوەی قسە و زانیارییەکانی سەرچاوەکە ئەوەشی وت: "چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی ھێرشیان کردە سەر شارۆچکەی زلوعیە کە بە دووری ١٠٠ کم دەکەوێتە باکووری شاری بەغداوە ٦٠%ی شارۆچکەکەیان کۆنترۆڵکردووە."
جبووری ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی ھێرشەکەدا چەکدارانی داعش چەند تەلارێکی حکومییان تەقاندووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرۆک ھۆزە، لە شەڕێکیشدا چەکدارانی داعش چوار پۆلیس و دوو ھاووڵاتی سڤیلیان کوشتووە و ١٢ی دیکەیان بریندارکردووە.
لە ئێستاشدا چەکدارانی داعش بەرەو ناوچەی جبوور سەر بە شارۆچکەی زلوعیە پێشڕەوی دەکەن.
شارۆچکە زلوعیە بە ١٠٠ کم لە شاری بەغدا دوورە و دەکەوێتە نێوان پارێزگای سەلاحەدین و شاری سامەڕا.
PM:05:34:13/07/2014