ئەمڕۆ لە سێ شوێنی پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشدەكرێت

لیژنەی سووتەمەنی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە سێ شارۆچکەی سنورەكە دەكرێت". 

لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی ناوەندی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەردەوام دەبین لە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان و لە شارۆچكەی تەوێڵە و بیارە ئەو ماڵانەی تازە هاوسەرگریان كردووە و ئەوانەش، كە نەوتیان وەرنەگرتووە نەوتیان پێدەدرێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، كە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەمان ڕۆژدا لە شارەدێی خورماڵ بەردەوام دەبێت.


AM:09:37:19/12/2021