به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی
پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ،حەوت کەس ده‌ستگیركراون كه
هه‌وڵیانداوه بە ڤیزای شنگنی ساختەوە لە سلێمانییەوە بۆ لوبنان گەشت بکەن دواتر بڕۆنە ئەڵمانیا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی
کانوونی یەکەم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
ڕایگەیاند " ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە سەر
بەڕێوەبەرایەتیمانە، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە گەشتی (سلێمانی- بەیروت) توانیان حەوت گەشتیار
دەستگیر بكەن، كە پێنج كەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و دووانەكەی دیكەشیان هەڵگری
رەگەزنامەی ئێرانی بوون، كە هەستابوون بە ساختەكردنی حەوت ڤیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا،
دەیانویست بەهۆیەوە لە ڕێگای بەیروتەوە گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بكەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
دوای ئاشكراكردنی ساختەكەرییەكەیان، هەر حەوت گەشتیارەكە ڕادەستی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە
كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
هەر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسکراوە، ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشنیگەی فڕۆكەخانە، لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین
جار بەڵگەنامەی گەشتكردنی ساختەیان ئاشكرا كردووە و خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی یاسا
كراونه‌تەوە.