وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا، هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک
بێت ئەگەر تا ١ی کانوونی دووەم، ڤاکسینی وەرنەگرتبێت،
لەکارەکەی بەردەوام نابێت.
وەزارەتی دادی حكومەتی
هەرێم ڕایگەیاند "لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، وەزارەتی داد گشتاندنێکی
راگەیاندوە بەپێی ئەو گشتاندنە، كە ئیمزای وەزیری دادی لەسەرە، هەر فەرمانبەرێک لەهەر
پلەو پۆستێک بێت ئەگەر تا ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت
پابەندبێت بەدەوامی فەرمیهوه".
هەر
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەدوای ئهو
بهروارهش هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی
مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.
هەروەها لەکاتی جێبەجێنەکردنی
ئەم بڕیارە گشتییە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنهوه.