کارمەندانی نەخۆشخانەیەک لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیانکرد

ژمارەیەك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمنی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی، دژی پێنەدانی پارەی هاندان، بایکۆتی چارەسەری نەخۆشەکانیان کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەم، بەشێك لە كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هێمن كە خۆبەخشن بایكۆتی دەوامیان كردووە و داوای پێدانی پارەی هاندان دەكەن کە ٤ مانگە پارەکەیان پێ نەدراوە.

وە خۆبەخشان خۆیان باسی لێوە دەکەن، چەند مانگێكە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە ی وەزارەتەكان ، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بە سستی بەڕێوە دەچێت، سەرەڕای ئەوەی لە چەندین لاوە داهاتەكانی زیادیكردووە و بەغداش ٢٠٠ ملیارەكە دەنێرێت مانگانە، بەڵام ٤ مانگە خۆبەخشان پارەی هاندانیان وەرنەگرتووە.




PM:01:33:21/12/2021