شەکێرا ڤیدیۆی سەمایەکی عەرەبی سەرنجڕاکێش بڵاودەکاتەوە

ئەستێرەی گۆرانی کۆلۆمبی و جیهانی شەکێرا لە نوێترین دەرکەوتنی ڤیدیۆی سەمایەکی عەرەبی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاودەکاتەوە.

شەکێرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردۆەتەوە کە تیایدا سەمای عەرەبی دەکات و لەلایەن هەوادارانیەوە بۆتە مایەی خۆشحاڵیان.

شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکارو گۆرانیبێژ، خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کردووە.

شەکێرا نزیکەی ١٥ ساڵە لەگەڵ پێکێ وەک دوو هاوڕێ پێکەوە دەژین و دوو منداڵیان هەیە.



PM:07:23:21/12/2021