ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی لە شاری سنەوە گۆرانییەک پێشکەش هەوادارانی دەکات

خانمە گۆرانیبێژی لاوی کورد، سەنا بەرزنجی لە شاری سنە و ئاویرەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گۆرانییەک ئاراستەی هەواداران و شارەکەی دەکات.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نووسیوویەتی " دوای ماوەیەکی زۆر چاوم بە بینینی شارە جوانەکەی سنەو ئاویەری سەربەرز روون بۆوە. بەڕاستی شارێکە پڕ لە ھەستی ھونەری و خەڵکی ھونەر دۆست."

هەروەها نووسیوویەتی " لەو جەوە خۆشەی شەوانی پاییز و ئاویەر پێم حەیف بوو کە چرپەی چارە بە گوێی پاییز نەگەیێنم.لەگەڵ مامۆستا ئاکۆی ئازیز ئەم گۆرانیە جوانە مان ڕیکۆرد کردو شەوێکی زۆر جوان مان تۆمار کرد.ھیوادارم ئێوەش چێزی لێ وەرگرن".

کچە گۆرانیبێژی لاو، سەنا بەرزنجی کە لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیداکردووە، سەرەتای کاری هونەری بە لاسیکردنەوەی هونەرمەندانی بەناوبانگ دەستیپێکردووە، دواتر بە یارمەتی نەوید زەردی هونەرمەندی لاو رێچکەی خۆی کردۆتەوەو چەند گۆرانییەکی تۆمار کردووە کە بۆتە مایەی سەرنجی بینەرانی.
 
سەنا بەرزنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو ئێستا لەدەرەوەی وڵات دەژی و ناوبەناو سەردانی کوردستان دەکاتەوە.



PM:09:22:21/12/2021