سوپای تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و گوندەکانی باکوور و باشوور و رۆژئاوای شارۆچکەی زیرگان لە کانتۆنی حەسەکە بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاو ئیسلامییە هاوپەیمانەکانیەوە ژنێک و منداڵەکەی و هاوڵایتیەکی تر کوژران.
ئاژانسی هاوار نیو ڕایگەیاند، هێزە داگیرکەرەکان بە چڕی گوندەکانی باب خەیر و گوندەکانی مێرمێلە و تل میر و میزرە و تل وەرد و گەڕەکەکانی ڕۆژئاوای ناوەندی شار تۆپباران دەکەن.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە کە لە هێرشی سوپای تورک و چەتەکانیدا بۆ سەر گوندی ڕەبیعەتی سەر بە شارەدێی زرگان، ژنێک و منداڵێک و هاوڵاتییەکی تر و شەهید بوون باس لەوەش دەکرێت ٣ چەکدارای هێزەکانی حکومەتی سوریا لەو شارۆچکەیەدا برینداربوون.
کاتێک کە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن وستویەتی بچێت بە هانای بریندارەکانەوە ،بەڵام نەتواندراوە بگاتە شوێنەکە و بە هۆیەوە گەڕاوەتەوە.
سوپای تورکیی و هێزە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی هێرشەکانیان بەرفراوانتر کردووە و گوندەکانی ئوم ئەلکێف و تل جیرابیت و تل جوما لە ڕۆژئاوای ناوچەی تل تەمر بۆردومان دەکەن.