تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بارەی پێدانی پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆناوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە تەنها رۆژی ١ی کانوونی دووەم پشووەو رۆژانی تر وەرگرتنی پێکوتەی ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت. 

دەقی ئاگادارییەکەی تەندروستیی سلێمانی:   
  
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەورووبەری دەکاتەوە جگە لە ڕۆژی (١ - ١ - ٢٠٢٢)  
  
سەرەڕایی پشووەکانی سەری ساڵ ناوەندەکانی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا کراوە دەبن بە ڕووی هاوڵاتیاندا بەم کاتانە...  
  
پێدانی ڤاکسین لە کارگەی جگەرە و بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی  ( سەعات - ٨ - بۆ - ٥ - ئێوارە )  
  
جگە لەو ناوەندانەی ئاماژەی پێکرا هەریەک لە مەڵبەند و سەنتەرەکانی تەندروستی وەک ( کەڵەکن - سەروەری - علی کەمال - خەبات - بابە گوڕ گوڕ )   
  
کراوە دەبن بۆ پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هاوڵاتیان  
بەپێی ئەم کاتانە...  
  
( سەعات -1- دوا نیوەڕۆ تا سەعات - ٥ - ئیوارە)  
    
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی  



PM:06:43:23/12/2021