ئەمشەو پارێزگای دهۆک چەند پلەیەک لە ژێر سفرەوە دەبێت

ئەمشەو هەینی بەگشتی کوردستان کەشێکی سارد بەسەر دەبات و پلەی گەرمای سەرجەم شارەکانی کوردستان دادەبەزێت، پلەی گەرمای پارێزگای دهۆکیش ٣ پلە لە ژێر سەفرەوە دەبێت.

دوو رۆژە سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان کەوتۆتە بەر شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین، ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک شارۆچکەی هەرێم بەفرێکی بەرچاو باری، شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کەوتنە ژێر کاریگەریەکی زۆری ئەو شەپۆلەوەو لە چەندان شار گەورەی رۆژهەلآت بەفری باری، ئەمشەو لە شاری کرمان شار بەفر دەبارێت.

پلەی گەرمای شارەکانی باشووری کوردستان بەم شێوەیەیە:

- پارێزگای دهۆک -٣ پلەی سیریزی دەبێت.
- پارێزگای سلێمانی ١ پلە سیریزی دەبێت.
- هەولێر ٢ پلە سیریزی دەبێت.
- هەولێر ١ پلەی سیریزی دەبێت.
  



PM:09:00:24/12/2021