وێنەی ڕۆژی هاوسەرگیری یەکەم شاجوانی کوردستان (شێنێ عەزیز) بڵاوکرایەوە

شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەم شاجوانی کوردستان، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوکردەوە.  

شێنێ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەی بڵاوكردەوە، كە بە شێوەیەكی زۆر رۆمانسی دەركەوتووە و بەشێک لە هەوادارانی سەرسامییان بە جوانییەکەی دەربڕیووە.

شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی ١٩٩٣ لە شاری ڕانییە لە دایك بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی ٢٠١٢ لە مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.


PM:07:02:25/12/2021