پاش دوو جار لە دواخستنی گەڕانەوەی تەرمەکانیان لە ئیستەنبووڵەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر دواجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی (١٦) کۆچبەری کورد کە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکا بوون گەڕێنرانەوە هەرێم و بڕیارە ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە خاک بسپێردرێن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیاربوو كاتژمێر (٣:٣٥) خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هەینی ڕابردوو، ته‌رمی قوربانیانی ڕووداوی نۆكه‌ندی ئینگلیز بگه‌نه‌وه هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی تەکنیکی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستەنبوڵ، گه‌ڕانه‌وه‌یان دواخرا بۆ به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، ئه‌وكاتیش به‌هۆی دروستبوونی ته‌مومژ له ئاسمانی هه‌ولێر و ئیستەنبوڵ بۆ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دواكه‌وت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٢:٢٣) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکان لە ئیستەنبوڵەوە گەیشتنەوە هەولێر، کە به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌یان له ئاوی نێوان فەڕه‌نسا و بەریتانیا له ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە خنكان، هاوکات دوو كه‌سیان دانیشتوی سۆران، هه‌شت كه‌سی دیكه‌شیان خه‌ڵكی سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕینن، یەکێکی دیكه‌ش له ته‌رمی كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی قه‌زای زاخۆیه.
هەروەها بڕیارە کاتژمێر (١:٠٠)ی بەیانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان (رانیه- چوارقوڕنه) به مه‌راسیمێك پێشوازیان لێ بكرێت و ئەسپەردەی خاک بکرێن.