سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی
ڕۆژنامەگەری، بڵاویکردەوە، جیاوازی و رێگری له هه‌ندێ تیمه‌كانی میدیای هه‌رێمی
كوردستان دەکرێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی یەکەم، دیاری محه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری
سه‌نته‌ری میترۆ ڕایگەیاند "ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادرین له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی
كۆچبه‌ران تیمه‌كانی كوردسات، په‌یام، وێستگه نیوز، ئین ئار تی، گه‌لی كوردستان
له كاتژمێر ١٢ی شه‌و تا ٥ ی به‌یانی ئه‌مرۆ له به‌رده‌م فرۆكه‌خانه بوون، به‌ڵام
به پاساوی نه‌بوونی هه‌مائاهه‌نگی نه‌یانهێشتووه بچنه ناو فرۆكه‌خانه".
دیاری محه‌مه‌د وتیشی
"ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه باسی لێوه‌ده‌كرێت له دوێنێوه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی
زانیاری كراوه‌و بۆچی رێگه ده‌ده‌ن به هه‌ندێ كه‌ناڵ و ئه‌وانی تر بێبه‌شده‌كرێن؟".
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختیكرده‌وه
"جیاكاری و رێگری له هه‌ندێ تیمه‌كانی میدیای هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی
فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌رییه و نابێت
دوباره ببێته‌وه".