لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغداد، گرژی و ئاڵۆزی
کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان دەکشێندرێتەوە
و سوپای عێراق لە شوێنەکەیان جێگیر دەکرێت.
ئەمڕ دووشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم لە خۆپیشاندانی
لایەنگرانی حەشدی شەعبی و لایەنە ناڕازییەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەغدا، پێکدادانو گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی
چالاکییە مەدەنییەکان دەکشێندرانەوە و بڕیارە سوپای عێراق لە شوێنەکەیان جێگیر بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد بە (سپی) ڕاگەیاند " لەبەردەم دەرگای سەرەکی
ناوچەی سەوز گرژی کەوتە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، خۆپیشاندەران
ڕایانگەیاند کە بریندار هەیە، دوای گرژییەکانیش بڕیاردرا پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان
لەو شوێنە بکشێنەوە و سوپای عێراق جێگەی ئەوان بگرێتەوە".
لەئێستاشدا
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستی بە ڕاگەیاندنی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵ بژاردنەکان کرد.