لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە
مالکی و حەکیم هەڵوێستیان راگەیاند


نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند " نەدەکرا هەڵبوەشێنرێتەوە"، هەرچی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەیە رایگەیاند " سەرەڕای بوونی تێبینی لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، بەڵام پابەندەبین بە بڕیارەکەوە".

نوری مالکی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توتیتەر رایگەیاندووە" بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە چاوەڕوانکراو بووە، بەهۆی چەند هۆکارێکی پەیوەست بە دۆخی وڵاتەوە".

سەرۆکی دەوڵەتی هیواخوزە کە دادگا دادپەروەر بێت بەرانبەر لیستە زیانمەندەکان، لەپرسی تایبەت بە کێشەی کۆتای ژنان.
سەرۆکی رەوتی حیکمەیە، عەمار حەکیم رایگەیاند " پیرۆزبایی لە براوەکان دەکەین و هانیان دەدەین کاربکەن بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت".

عەمار حەکیم جەختیکردووەتەوە کە ئەوان هەڵوێستیان نەگۆڕەو و بەشداری حکومەتی ئایندە ناکەن. 

بڕیارە ئەمشەویش چواچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبوونەوەیەک لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات.
 
ئەمڕۆ، ٢٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، دادگاکە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیشی ڕەتکردەوە کە پێشتر هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوای کرد بوو، بگرە، دادگا خەرجی تانە دۆڕاوەکەشیان خستە ئەستۆی ناوبراو.  



PM:05:19:27/12/2021