تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" دۆخی تەندروستی ئەو کرێکارە باشبووە کە دوێنێ لە دەربەندیخان بەهۆی غاز خەڵوزەوە براکەی گیانی لەدەستدا و خۆشی دۆخی تەندروستی تێکچوو بوو".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی لە گوندێکی قەزای دەربەندیخان دوو برا لە کارگەیەکی چەولم بەر غازی خەڵوز کەوتن و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان تەندروستی تێکچوو، ئەمڕۆ دۆخی تەندروستی باش بووەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کرێکارەی دۆخی تەندروستی تێکچبوو، لە ئێستادا هیچ مەترسییەک لەسەر ژیانی نەماوە و لە بەشی چاودێری ورد دەرهێنراوە.
بەیانی دوێنێ لە گوندی (دەرەدوین)ی قەزای دەربەندیخان بەهۆی غازی خەڵوزەوە، گەنجێک بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن (٢٣) ساڵ گیانی لەدەستدا و برایەکیشی بە ناوی (م) تووشی تەنگەنەفسی بوو.