ڤیدیۆ.. هاوەڵی شاجوان بە پۆشاکێکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت

میریان قادر کە هەمیشە بە پۆشاکە مۆدێرنەکانی هەوادارانی سەرسام دەکات، ئەمجارە بە جۆرێک عەبای تەنکەوە دەردەکەوێت.

میریان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بە جۆرێک لە عەبای تەنکەوە بڵاوکردۆتەوە، کە بۆتە جێگای سەرنجی فانەکانی، ئەو هەمیشە بۆ پۆشاکە مۆدێرنەکانی بینەرانی راهێناوە.

میریان کە بە (چێنچ کەلەر) ناسراوە لە دایکبوی ساڵی ١٩٩٢، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی  ٢٠١٨ لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دووەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.



AM:11:00:28/12/2021