مستەفا کازمی: هێزە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق کشانەوە

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکە جەنگییەکانیان کۆتایی پێهات و تەواوی هێز و چەک و پێداویستییە سەربازییە جەنگییەکانیان بردە دەرەوەی عێراق.

 

ئەمڕۆ ٢٩ی کانوونی یەکەم، مستەفا کازمی لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەرکە جەنگییەکانیان کۆتایی پێهات و تەواوی هێز و چەک و پێداویستییە سەربازییە جەنگییەکانیان بردە دەرەوەی عێراق.

 

لەتویتەکەدا وتوشیەتی "لەمەودوا رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەنها بریتی دەبێت لە راوێژکردن و پشتیوانیکردنی هێزە عێراقییەکان بەگوێرەی ئەنجامی رێککەوتنی ستراتیجی."

 

مستەفا کازمی راشیگەیاندووە، "سوپاسی وڵاتان و سەرکردەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دراوسێکانمان و هاوبەشەکانمان دەکەین لە شەڕکردنیان دژی داعش، جەختدەکەینەوە لەسەر ئامادەبوونی سوپاکەمان بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان."

 



PM:07:09:29/12/2021