ئاسایشی راپەڕین هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە


کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتۆتەوەو، ئاسیشی ئیدارەی راپەڕینیش هاوڵاتیانی دەڤەرەکە لە روودانی لافاو ئاگادار دەکاتەوە.

لە ئاگادارییەکدا ئاسایشی راپەڕین ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ئێوارەی دوێنێوە ئێران ئاوی زێی بچووکی کردۆتەوە لەسەدی کۆڵەسەی شاری سەردەشت بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە.

لەو راگەیاندنەدا هۆشداری دەدرێت  بەهاوڵاتیان لەکاتی سەردانی کردنیان بۆ سەرزێی بچووک لەسنوری پشدەر، یان ئەو گوندنشینانەی دەکەونەسەر سەرزێی بچووک ئاگاداری خۆیانبن لەڕوداوی نەخوازراو.

ئەوە لە کاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەهارو هاوینی ئەمساڵدا بە رادەیەکی زۆر ئاوی ئەو رووبار و سەرچاوە ئاویانەی لەهەرێمی کوردستان گرتبوەوە و زەرەری گەورەی بەخەڵکی هەرێم و ناوەڕاستی عێراق گەیاندبوو.



PM:02:28:30/12/2021