بەشە خۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا رێکخستنەوە بۆ چۆنیەتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بکات.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بە رێکخستنەوەی چۆنیەتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و بەو هۆیەشەوە بەشە خۆراکی چەند توێژێک دەبردڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو، لە چوارچێوەی ئەو رێکخستنەوەیەشدا و لە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، بەشە  خۆراکی ئەو بازرگانانەی ئەندامن لە ژووری بازرگانی و پزیشک و سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیا و بەڵێندەرەکان دەبڕدرێت، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەش کە مووچەکەیان لەسەرو ٥٠٠ هەزار دینارەوەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە. 


PM:09:11:30/12/2021