سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ده‌نگۆی ڕێككه‌وتنی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تدەکاتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند" پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه له واده‌ی خۆی و هیچ جۆره رێككه‌وتنێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه".
ئەوەشی خستەڕوو، باری ناوخۆی هه‌ر لایه‌نێكی تر نابێت ببێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان.